ڕاكان جبوورى: به‌هۆی خه‌رج نه‌کردنی پاره‌ی پترۆدۆلار بێ‌کاری له كه‌ركووكدا بڵاو بۆته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاكان سه‌عید جبوورى پارێزگارى که‌رکووک به‌وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت: "به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى پاره‌ى پترۆدۆلار له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بێكارى له كه‌ركووكدا بڵاو بۆته‌وه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جبوورى له كاتى به‌شداری كردن له سمینارێكى تایبه‌ت به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه وتى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌ى پترۆدۆلار خه‌رج نه‌كراوه هه‌ر بۆیه بێكارى له ناو كه‌ركووكدا بڵاو بۆته‌وه كه ئێستاش ئه‌و پاره‌یه لاى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌لى كار دابین نه‌كراوه و پاره‌ى به‌ڵێنده‌ران نه‌دراوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون کردۆته‌وه: جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كان و بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و پشتگیری كردنى دهرچوووان له گرنگترین ڕێگاكانى نه‌هێشتنى بێكارین.
پارێزگارى که‌رکووک به‌وه‌كاله‌ت ته‌ئكیدیشی كردۆته‌وه که‌رکووک توانا و سهروهتى مرۆیى هه‌یه و ده‌توانرێت پارێزگاكه بنیاد بنرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران