فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا گونده‌کانی ناوچه‌ی برادۆست بۆردوومان ده‌که‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گونده‌کانی ناوچه‌ی برادۆستیان کرد و به‌هۆیه‌وه ئاگر له‌و ناوچانه که‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی سێشه‌ممه 14ی ئابی 2018 کاتژمێر ٨:٣٠ خوله‌ک فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردوومانی چه‌ند گوندێکی ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌کانیان کرد له پارێزگای هه‌ولێر.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردوومانی گونده‌کانی لێلکان، خه‌لیفان، سیران، ئاله‌کان، ناومێرگه و هه‌وه‌ها ناوچه‌کانی چیادێل و گه‌روی کهویتیان کردوووه و به‌هۆی بۆردوومانه‌که‌وه ئاگر له‌و ناوچانه که‌وتوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران