خبر 2018-08-14 15:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەكەكە:

شەڕی دژ بە كورد ئابووریی توركیای تووشی قەیران كرد

بەشی تورکیا- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەكەكە ئاشكرای دەكات، هۆكاری ئەو قەیرانە ئابوورییەی توركیا شەڕەكەیانە لەدژی كورد، بابەتەكە پەیوەندیی بە زۆربوون و كەمبوونەوەی پارەی كاش-ەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەكەكە لەبارەی قەیرانی ئابووریی توركیاوە وتی: "ئابووریی توركیا بۆ ئێستا تووشی قەیران بووە؟ هەموو رۆژێک ٥٠ بۆ ٦٠ فڕۆكەی جەنگیی بەسەر عەفریندا دەسووڕێنەوە، لە عەفرین زیانی زۆری بەركەوت و زۆر شتیان لە دەست دا. لە خواكورک، زاگرۆس و هەموو ناوچەكانی باكووری كوردستان هەموو رۆژێک گورزی قورسی لێدەدرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، هەموو رۆژێک فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، فڕۆكە و كۆپتەری جەنگی هەڵدەستێنن، ئەوە هەمووی بە پارە دەكرێت و تێچوویێكی زۆری دەوێت.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەكەكە ئەوەشی خستەڕوو کە بابەتەكە پەیوەندیی بە زۆربوون و كەمبوونەوەی پارەی كاشەوە نییە، بەڵكوو ئەوەی ڕوودەدات تەنها دەرەنجامەكەیە، ئامادەنین لەبەرامبەر كۆمەڵگەدا دان بەو راستییەدا بنێن و ئەو راستییە دەشارنەوە، بەڵام ئیتر راستییەكە ئاشكرا بووە و ناشاردرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.