ئیبراهیم كاڵن: بناغه‌ی ئابووریی توركیا به‌هێزه
به‌شی تورکیا- گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری توركیا ڕایده‌گه‌یێنێت: "بناغه‌ی ئابووریی توركیا به‌هێزه و له‌م قۆناغه ده‌ربازی ده‌بێت".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن له ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له توویته‌ر سه‌باره‌ت به پێشهاته ئابوورییه‌كان ڕایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی، بانكی ناوه‌ندی، دامه‌زراوه‌ی ڕێكخستن و چاودێریی كاروباری بانک (BDDK)، دامه‌زراوه‌ی بازاڕی سه‌رمایه (SPK) و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌مان هه‌نگاوی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر له‌پێناو سه‌قامگیریی دارایی."
ناوبراو گوتیشی: بناغه‌ی ئابووریی توركیا به‌هێزه. با هیچ كه‌س باوه‌ڕ به هه‌واڵ و جموجووڵی چه‌واشه‌كاری نه‌كات. توركیا به‌هێز ده‌بێت و له‌م قۆناغه ده‌ربازی ده‌بێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران