خبر 2018-08-13 11:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکانی عێراق:

کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستی ڕاستەقینەی خەڵکی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکانی عێراق دەڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستی ڕاستەقینەی خەڵکی عێراقە و لەباری سیاسی و سەربازییەوە هاوڕێی عێراق بووە، بەڵام ئەمریکا دەیهەوێت بە یارمەتیی عێراق گەمارۆی ئابووری بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاشم کندی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی تجاەپرێسدا وتی: ئەو کاتەی داعش بووە هەڕەشە بۆ سەر عێراق و شارە ئاینییەکانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەباری سەربازی و سیاسییەوە پاڵپشتیی لە خەڵکی عێراق کرد، بەڵام وڵاتانی دیکەی کەنداوی فارس هیچ یارمەتییێکی خەڵکی عێراقیان نەدا.

کندی هەروەها زیادی کرد: ئەمریکا ئێستا دەستی داوەتە گەمارۆ خستنە سەر ئێران و ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە و وەکوو ساڵی 1980 کە واشنتن، سعوودیا و کوەیتی مەجبوور کردبوو دوژمنی لەگەڵ ئێران بکەن ئێستاش بەنیازە عێراق وەکوو ئامێرێک دژ بە ئێران بەکار بێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.