ئه‌ندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق:
هه‌ولێر 5 هه‌زار فه‌رمانده‌ی داعشی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: زیاتر له 5 هه‌زار فه‌رمانده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له هه‌رێمی کوردستانن که ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسکه‌نده‌ر وه‌تووت به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ژماره‌یێک فه‌رمانده‌ی بیانیی داعش پاش ئازاد کردنی پارێزگا داگیرکراوه‌کانی عێراق په‌نایان بۆ هه‌رێمی کوردستان بردوووه و ژماره‌یێکی دیکه‌یان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیر کرابوون و به‌پێی زانیارییه‌کان ژماره‌ی ئه‌و هێزانه زیاتر له 5 هه‌زار چه‌کداری داعش ڕاگه‌یێندراوه که هه‌ولێر ته‌نیا 276یانی ڕاده‌ستی به‌غدا کردوووه.
ناوبراو داوا له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات ئه‌و فه‌رمانده داعشییانه به ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری له‌وان و ناسینی شانه نووستوووهکانیان ڕاده‌ستی هه‌ولێر بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران