سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا:
کاره‌کانی ئه‌مریکا دژ به تورکیا ده‌بێته شه‌ڕێکی ئابووریی جیهانی
به‌شی تورکیا- بینالی یێڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌مریکا دژ به تورکیا و سه‌پاندنی هه‌ندێک گه‌مارۆ به سه‌ر ئه‌و وڵاته خه‌ریکه ده‌بێته شه‌ڕێکی ئابووریی جیهانی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به کاره‌کانی ئه‌مریکا دژ به تورکیا به بۆنه‌ی قه‌شه برانسۆن ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: بڕیاری ئه‌مریکا دژ به تورکیا و سه‌پاندنی هه‌ندێک گه‌مارۆ به سه‌ر ئه‌و وڵاته خه‌ریکه ده‌بێته شه‌ڕێکی ئابووریی جیهانی. ئه‌م جۆره کاره دوژمنکارانه له مه‌ڵبه‌ندی ئۆراسیا که ڕۆژ له دوای ڕۆژ گه‌شه ده‌سێنێت و ڕۆچنه‌ی هیوا تێیدا ده‌بینرێت دژ به هه‌ندێک وڵات وه‌ک ئێران، ڕووسیا و ئێستاکه‌ش تورکیا ته‌نها له ئه‌گه‌رێکدا بێکاریگه‌ر ده‌بێت که ئه‌و وڵاتانه هاوکاریی نزیکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بێت. ئه‌مه هۆشدارێک به ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مریکایه که ته‌نها هاوپه‌یمانی دۆلاره.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران