به‌رهه‌م ساڵح: هه‌رێمى كوردستان پێویستى به ده‌ستپێشخه‌ریى نیشتیمانییه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 11ی ئه‌گێست به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له میانه‌ی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که ڕای‌گه‌یاند: "بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان، پێویستى به ده‌ستپێشخه‌رى نیشتیمانى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى چوار لایه‌نه‌که ئاماژه‌یێكى گرنگه بۆ به‌رنامه‌یێكى نیشتیمانى و ده‌ربازبوون له دۆخى چه‌قبه‌ستووى ئێستاى كوردستان".
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌شی وتوووه: "ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵوێستێكى ڕوون و ئاشكرایه بۆ دوا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق".
ئه‌و وته‌ی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی دووباره بوووه‌وه ئه‌و وتانه‌ی پێشوویه‌تی که داوای پێکه‌وه‌ییێکی نیشتیمانی کردوووه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه سیاسی و ئابوورییه‌کانی هه‌رێم به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی سیاسی له نێو چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌نگاوی کردارییان و ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه‌شیان بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره نه‌کردوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران