گوته‌بێژی یه‌په‌گه: عه‌فرین هه‌رگیز له سووریا جیا ناکرێته‌وه
به‌شی سووریا- دوای ئه‌وه‌ی توركیا ناسنامه‌ی خۆی به‌و ھاووڵاتییه سوورییانه به‌خشی كه له عه‌فرین نیشته‌جێ كراون، ئێستا مه‌ترسییێكی جددی له‌سه‌ر ئایینده‌ی عه‌فرین دروست بوووه و گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ئاماژه به‌وه ده‌كات عه‌فرین ھه‌رگیز له سووریا جیا ناكرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئاماژه به‌وه ده‌کات که مه‌ترسییێکی جیدی له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه و دیمۆگرافیای ئه‌و شاره له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
عه‌فرینی سووریا له ئاداری ئه‌مساڵه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه داگیر كرا.
ئۆپه‌راسيۆنی چڵه زه‌یتوون وێڕاى به‌شداریی تانک و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانیی ئه‌و وڵاته، به ياوه‌ریى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشيايیيهكانى "سوپاى ئازادی سووریا" ئه‌نجام درا و دوای 58 رۆژ شه‌ڕ داگیر كرا.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران