ئه‌ندامێکی پارتی:
کورد له‌سه‌ر دابه‌ش‌کردنی پۆسته‌کان له به‌غدا ڕێکنه‌که‌وتوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: هێشتاکه دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان گفتوگۆیان نه‌کردوووه له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی که ده‌بێ له عێراق به‌وان بدرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ته‌نها هاوپه‌یمانێتیی لێبراوانه‌ی هه‌رێمی کوردستان له نێوان دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه و ئێستاکه ئه‌و دوو حیزبه زۆر له یه‌کتر نزیک بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتاکه له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی که ده‌بێ له عێراق به‌وان بدرێت له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌کان گفتوگۆیان نه‌کردوووه.
ناوبراو وتیشی: دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی هه‌ندێک دانووستانیان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان له به‌غدا ئه‌نجام داوه به‌ڵام هێشتاکه باسێکیان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه نه‌کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران