هاوپه‌یمانیی فه‌تح: عامری تاکهکاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئاماژه به‌وه ده‌کات که حیزبه سیاسییه شیعه‌کانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان و ناساندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقن و هادی عامری تاکه کاندیدمانه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هادی عامری تاکه کاندیدی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هێشتاکه ئه‌و بابه‌ته‌ی به ته‌واوه‌تی لێک نه‌داوه‌ته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح پێش له ناساندنی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتوو چڕ کردبوووه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "دجله نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران