ئەمریکا و سوپای سووریای دیموکراتیک لە دیرەزوور بنکەی سەربازیی هاوبەش دادەمەزرێنن
بەشی سووریا- ئەرتەشی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەنیازن لە ناوچەی دەیرەزوور بنکەیێکی سەربازیی نوێ دابمەزرێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی کە لە ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە وەدەست گەیشتوون باس لەو دەکەن کە ئەرتەشی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەنیازن لە ناوچەی دەیرەزوور بنکەیێکی سەربازیی نوێ دابمەزرێنن.
ئەو بنکە سەربازییە هاوبەشە لە باکووری شارۆچکەی تبنی لە پارێزگای دەیرەزوور دەکرێتەوە. ئەو ناوچە ستراتێژیکە پەرژینی نێوان هێزەی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لەگەل هێزەکانی سوپای سووریای دیمومکراتیکە.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران