خبر 2018-08-08 13:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چین بەرگری لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانییەکانی چین لەگەڵ ئێران کراوە و شەفاف و یاساییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیێکدا وتی هاریکاری بازرگانی چین لەگەڵ ئێراندا کراوە و شەفاف و یاساییە و هیچ بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل نەکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: "پێویستە ڕێز لە مافە یاساییەکانی چین بگیردرێت، چین پەیوەندییێکی توندوتۆڵی بازرگانیی هەیە لەگەڵ تاران بەتایبەتی لە بواری وزەدا".

شایانی باسە چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە، بەشێوەیێک لە ڕۆژێکدا 650 هەزار بەرمیل لە تاران دەکڕێت کە ئەوەش دەکاتە نزیکەی لە سەدا حەوتی هاوردەکانی چین.

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.