سیروان بارزانی: عێراق به فه‌رمی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کانی نه‌کردوووه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ڕایگهیاندوووه: تا ئێستا به فه‌رمی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانانه‌وه داوایان لێنه‌کراوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه جێناکۆکه‌کان و ته‌نها یه‌ک دوو جار له کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان باس له‌و پرسه کراوه.
سیروان بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ئاماده‌ن وه‌ک هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ڕایگهیاندوووه: "ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هێزه عیراقییه‌كان به‌ڵێ ئاماده‌ین بچینه‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌ڵام مه‌رجی خۆمانمان هه‌یه."
ناوبراو ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه: "مه‌رجه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به هاوبه‌شی بێت وه‌ک پێش شه‌ڕی داعش ئه‌وا با به هاوبه‌شی بێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ئێمه‌ی به‌جێبهێڵن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌چنه‌وه باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به مه‌رج ده‌بێت نه‌ک دواتر بێنه‌وه بڵێن هێزمان به‌شی ئه‌وه هه‌یه ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه به ئه‌مری ئه‌وان كار ناكه‌ین كه چووینه‌وه جارێکی‌تر ناكشێینه‌وه."
شایانی باسه؛ دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ که‌رکووک، پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی كه به‌پێی ده‌ستوری عێراق به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناسراوه كشایه‌وه، هاوكات له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی شاره‌كانی باشوری عێراق و به‌غدا ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشووری عێراق بڵاو بوویه‌وه، هه‌روه‌ها پێشتر چه‌ند میدیایێكی لۆكاڵیش ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه که داوا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان كراوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران