سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتی:
حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ڕێکنه‌که‌وتوون
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه هێشتاکه به‌و بۆنه‌وه هه‌ندێک له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه کوردستانییه‌کان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به یه‌کێتی ده‌رنه‌بڕیوه دڵنیا نین که بتوانین ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ین چوونکه ئه‌و حیزبانه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕێکنه‌که‌وتوون."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: هێشتاکه هیچ جۆره ڕێککه‌وتنی سیاسی له نێوان حیزبه سیاسییه براوه‌کانی کوردستان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه و ئه‌گه‌ر له‌مباره‌وه ڕێککه‌وتنێک له نێوان یه‌کێتی و پارتی ئه‌نجام بدرێت یه‌کێتی له به‌رانبه‌ر پارتی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
سوورچی وتیشی: هه‌ندێک له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه کوردستانییه‌کان دژ به پێدانی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق به یه‌کێتین هه‌ر بۆیه تاکوو ئێستا یه‌کێتی که‌سێکی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته کاندید نه‌کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران