به‌هۆی سزاکانی ئه‌مریکاوه ژماره‌یێک كۆمپانیا له ئێران ده‌کشێنه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی ئاب ئه‌مریکا سه‌رله‌نوێ سزای به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توند له‌وانه ده‌كات كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت ژماره‌یێک كۆمپانیا كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردوووه پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای تۆتاڵی نه‌وتی فه‌ره‌نسی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر له سزاكانی ئه‌مریكا نه‌بورێن، له‌و گرێبه‌سته ده‌كشێته‌وه كه به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزای كردوووه و به‌هاكه‌ی چه‌ندین ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
هاوكات كۆمپانیای "بیجۆ"ی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبیل بۆ ئێران كه گه‌یشتوووه‌ته 44 هه‌زار ئۆتۆمبیل تا ئێستا له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی "خوردۆ"ی ئێرانی ده‌كشێته‌وه.
هه‌ریه‌كه له كۆمپانیای "هۆنیویل" و "دوڤه‌ر" و "جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریک"ی ئه‌مریكی ڕایان‌گه‌یاند ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاران هه‌ڵوه‌شاندوووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی قازانجێكی زۆریان له‌و وڵاته كردوووه له نێویاندا كشانه‌وه له گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ندین فڕۆكه‌ی گه‌شتیاری به به‌های 20 ملیار دۆلار .
شایه‌نی باسه؛ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران دێت و بڕیاره‌كه ڕێگری له پێشێل کردنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران ده‌کات و سزای ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌درێ که ھاوکاریی ئێران ده‌که‌ن له پێشێل کردنی ئه‌و گه‌مارۆیانه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران