خبر 2018-08-08 09:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرێکی جەهەپە: با قەشە ئەمریکییەکە زووبەزوو ئازاد بکرێت

بەشی تورکیا- سزگین تانری کۆلۆ نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەڕلەمانی تورکیا لە پشکی جەهەپە وتوویەتی پێویستە زووبەزوو قەشە برانسونی ئەمریکی ئازاد بکرێت.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی هابر 7 ڕایگەیاند تانری کۆلۆ نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەڕلەمانی تورکیا لە پشکی جەهەپە وتوویەتی پێویستە زووتر قەشە ئەمریکییەکە ئازاد بکرێت ئەوەش پاش ئەوەی تیشکی خستە ململانێی نێوان ئەمریکا و تورکیا بە هۆی زیندانیکرانی ئەو قەشە ئەمریکییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو قەشە ئەمریکییە ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی تورکیادایە و تۆمەتی ناڕەوای خراوەتە پاڵ. پارێزەرەکانی ئەو قەشە ئەمریکییە دەناسم و برادەری منن. بەڕاستی تۆمەتەکانی ناڕەوا و بێبنەمان.

شیاوی ئاماژەیە پاستۆر برانسۆن قەشەی ئەمریکی پاش کوودەتای بێئەنجامەکەی 15ی تەمووز بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ فەتۆچییەکان لە ئیزمیری تورکیا دەستبەسەر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.