خبر 2018-08-08 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
چاودێرێکی سیاسیی عێراق:

عەبادی بە نیازی ماننەوە لە دەسەڵات لێپرسینەوە لە وەزیرە عێراقییەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێرێکی سیاسیی عێراق بڕوای وایە ئامانجی عەبادی لە ناردنی دۆسیەی چەند وەزیرێکی عێراقی بۆ دەستەی دەستپاکی ئەوەیە خۆی خۆشەویست بکات و لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

کوردپرێس:

حەسەن عەلەوی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی معلوومەی عێراقی وتووە حەیدەر عەبادی بە مەبەست، دۆسیەی چەند وەزیری عێراقیی ناردووە بۆ دەستەی دەستپاکی ئەوەش بە بێ ناوبردن لە وەزیرەکان و ئامانجی عەبادی لەو کارەشی ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

عەلەوی زیادی کرد: بەیاننامەکەی نووسینگەی عەبادی لەبارەی ناردنی دۆسیەی وەزیرە عێراقییەکان بۆ دەستەی دەستپاکی بەیانێکی ناڕوون و ناشەفاف بوو و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا نەبوو لە بەر ئەوەی لە بەیاننامەکەدا ناوی وەزیرەکان نەهاتووە هەر بۆیەش ئەوە بەیاننامەیێکی نافەرمییە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەو چەشنە ڕەفتارانەی عەبادی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی زیاتری دووفاقی لە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.