ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ داوای لێکۆڵینه‌وه له پێشێلکارییه‌کانی کاتی ئازادکردنی ڕه‌قه ده‌کات
به‌شی جیهان- گرووپـێکی مافه‌کانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی داوای له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش کرد لێکۆڵینه‌وه بکات له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی بوونه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی سیڤیل له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی شاری ڕه‌قه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018 ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ) له به‌یاننامه‌یێکدا دان‌پـیادانانی هاوپه‌یمانان له مانگی ڕابردوو -که 78 که‌سی سیڤیلی زیاتر کوژراون له هێرشی ساڵی 2017 بۆ سه‌ر ڕه‌قه- به ته‌نیا مشتێک له خه‌روارێک وه‌سف ده‌کات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگهیاندوووه: "ئه‌م دانپیادانانه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یێکی لێبکه‌وێته‌وه تاوه‌کوو بزانرێت بۆچی خه‌ڵکی سیڤیل کوژران و کێ به‌رپـرسیاره چوونکه هاووڵاتییانی ڕه‌قه شایسته‌ی دادپه‌روه‌ری و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ن".
چاودێرانیش ڕایانگهیاندوووه "له‌و بڕوایه‌دان به سه‌دان که‌سی سیڤیل له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی سه‌ر ڕه‌قه گیانیان له‌ده‌ستدابێت".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران