عابد ئیکه: ئاسایشی پارتی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ست پێكردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: ئاسایشی پارتی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ی له هه‌ولێر و دهۆک و زاخۆ ده‌ست پێكردوووه و له‌و چوارچێوه‌دا ماوه‌ی 6 ڕۆژه ئه‌ندامێكی هه‌ده‌په له هه‌ولێر بێسه‌روشوێنه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عابد ئیكه ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان به KNNی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی شه‌ش رۆژه محه‌مه‌د وه‌فا كۆچاكلی ئه‌ندامی پارتی دیموكراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په) له لایه‌ن ئاسایشی پارتی له هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
ناوبراو وتیشی: ده‌زانین ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستگیر كراوه به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ڕه‌تیان كرده‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر كردبێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له زاخۆوه تا هه‌ولێر پارتی فشاری بۆ سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان زیاد كردوووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پارتیش به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی پارتێكی كوردی به شه‌رمه‌زاری و شووره‌یی ناو ده‌بات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران