وته‌بێژی کۆمه‌ڵ: دواخستنی هه‌ڵبژاردن هیچ بههایێک بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناهێڵێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کاردانه‌وه به لێدوانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن پیشان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان نین و دواخستنه‌که‌شی به‌م شێوه‌یه هیچ بههایێک بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناهێڵێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 6ی ئاب قوباد تاڵه‌بانی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی تێرمیناڵی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیدا ڕایگه‌یاندبوو که "هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندان به‌ڵام هیچ لایه‌نێک ناوێرێت داوای بکات" و ئه‌و لێدوانه کاردانه‌وه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وته‌وه له‌وان ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خۆیدا بکرێت.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان نین و دواخستنه‌که‌شی به‌م شێوه‌یه هیچ بههایێک بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناهێڵێته‌وه و پێویستیشه هه‌ڵبژاردنێکی پاک و خاوێن و دوور له ساخته‌کاری ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران