خبر 2018-08-07 04:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەڵامی پارتی بۆ هەڵوێستەکەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ڕوونی هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ و ڕاگه‌یاند و له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یدا هاتووه‌، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

کوردپرێس:

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٦ـی٨ـی٢٠١٨، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".

قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.

هەروەها لێرەوە بە ڕوونی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.