وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان:
فوئاد مه‌عسووم یه‌كێكه له كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه حزبه‌كه‌ی كه‌سێكی به‌شێوه‌ی فه‌رمی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق كاندید كردبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی تا ئێستا هیچ كه‌سێكی به‌فه‌رمی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق كاندید نه‌كردووه، ئه‌و بابه‌ته تا ئێستاش له نێو مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كراوه.
له‌باره‌ی كاندید كردنی محه‌مه‌د سابیر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌ک یه‌كێک له ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، محه‌مه‌د سابیری بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، جگه‌ی له‌محه‌مه‌د سابیر، د. فوئاد مه‌عسوم-ی سه‌رۆک كۆماری ئێستای عێراق چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ خولێكی دیكه هه‌یه.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران