خبر 2018-08-06 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ نزیک هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ گوندێکی نزیک شاری هه‌ولێر کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژێر 11:00ی شه‌وی 5-8-2018، کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ نزیک گوندی کانی قرژاڵه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و تاوه‌کوو ئێستا هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیار نییه‌.

زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ "کۆگاکه‌ هی هێزی پشتیوانی یه‌کی پێشمه‌رگه‌یه‌".

گوندی کانی قرژاڵه‌ به‌ دووری نزیکه‌ی 10 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته‌ ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر و ئه‌وه‌ش شه‌شه‌مین کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌ که‌ له‌ دوو مانگی ڕابردوو له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌قیبێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.