خبر 2018-08-06 10:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جه‌بار لوعێبی: عێراق ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ 7.5 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژ به‌رز ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جه‌بار لوعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای‌گه‌یاند: عێراق ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ 7.5 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژ به‌رز ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئاب جه‌بار لوعێبی له ‌میانی لێدوانێكیدا وتی: ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ 7.5 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌پێی پلانێک كه‌ له ‌ساڵی 2023 و 2024 جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوتیشی: ئێستا ڕۆژانه‌ 6 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن ‌و بۆ گه‌یشتن به‌و ڕێژه‌یه‌ش پێویستیان به‌ 1.5 ملیۆن به‌رمیلی‌تری ڕۆژانه‌یه‌.

لوعێبی پێشبینی ئه‌وه‌شی كردوووه‌ نرخی نه‌وت له ‌بازاڕه‌كانی جیهان جێگیر بێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی نرخه‌كه‌ی بخاته‌ ڕوو.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.