خبر 2018-08-05 15:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارێزگاری پێشووی نەیەنوا:

مەترسیی دووبارە داگیرکردنەوەی مووسڵ لەلایەن داعشەوە هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای عێراقی ھۆشداریی لە گەڕانەوە و سەرھەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی، دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی یەکشەممە ٥/٨/٢٠١٨، ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەیەنوا و یەکێک لە سەرکردەکانی پێکھاتەی سوننەمەزھەبی عێراق رایگەیاند: ماوەیێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە پارێزگای نەینەوا جووڵەیان ھەبووە.

ئەسیل نوجەیفی ھەروەھا ڕایگەیاندووە ئەو چەکدارانەی داعش بەبێ ھیچ رێگرییێکی ھێز و میلیشیا عێراقییەکان لەو سنوورە سووڕاونەتەوە و ئەمەش مەترسییێکی گەورە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی مووسڵ دروست دەکات.

ئەو سەرکردە عێراقییە پێی وایە، جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەسەر سنووری نیوان عێراق و سووریا دەبێتە ھۆی بەجوڵەخستنی شانە نووستووەکانی داعش لە ناو مووسڵ و ڕەنگە جارێکی دیکە ئەو شارە داگیر بکەنەوە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.