خبر 2018-08-04 12:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سنووری عێراق-سووریا لە دەستی داعش دەرهێنرا

بەشی سووریا- شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ناوچەكانی دەروبەری پارێزگای دێرەزۆریان بەتەواوی كۆنتڕۆڵ كرد و لە ئێستادا سنووری نێوان عێراق و سووریا بە تەواوی لە ژێر كۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قۆناغی دووەمینی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە، بە بەردەوامە و ئاژانسی هاوارنیوزیش بڵاوی كردۆتەوە، هەسەدە تەواوی پێدەشت و ناوچەكانی دێرەزۆری لە چەكدارانی داعش پاک كردۆتەوە.

لەوبارەیەوە باكۆز حەسەكە یەكێک لە فەرماندەكانی هەسەدە رایگەیاندوەكە شارۆچكەی دشیشا و سنووری نێوان سووریا و عێراق لە چەكدارانی داعش پاک كراونەتەوە.

ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی دەشتاییەكانی دێرەزۆر لە سێ قۆڵەوە دەستی پێكردبوو و لە ئەنجامیدا 102 كیلۆمتر دووجا لە دەست داعش رزگار كراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.