پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
چاوش‌ئۆغڵو و لاڤرۆڤ كۆ بوونه‌وه
بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆ بوونه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی 51ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، چاوش‌ئۆغڵو به‌رده‌وامه له دیدار و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی.
به‌گوێرەی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ڕووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆ بووەتەوە و لەمیانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هاریكاری دووقۆڵی و پێشهاته هه‌رێمییه‌كان لەسەروویانەوە پرسی سووریا کراوە.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران