خبر 2018-08-03 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەی بۆمبێک لە ئیدلب 15 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ۆبەشی سووریا- لە سەنتەری شاری ئیدلب بۆمبێک تەقییەوە و بەو هۆیەشەوە دوو هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لە دەست دا و 13ی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی هەواڵی مای نێت کەوتوون بە هۆی تەقینەوەکەی سەنتەری شاری ئیدلبەوە 2 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوەو 13ی دیکەش بریندار بوون.

مستەفا حاج یۆسف بەڕێوەبەری پاراستنی هاووڵاتییانی ئیدلب لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەو هێرشە تیرۆریستییە کرد و ڕایگەیاند: لە سەنتەری شاری ئیدلب ئوتومبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقێنرایەوە و بەوهۆیەشەوە منداڵێکو ژنێک گیانیان لە دەست دا و 13 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

تا ئەم کاتە هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی وەئەستۆ نەگرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.