ساخته‌كاریی حیزبە دەسەڵاتدارەکان گورزێكى كوشنده‌ی له یه‌كڕیزیى نێوماڵى كورد داوه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێ كردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ زه‌مینه‌سازیێک بۆ گفتوگۆ كردنى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم له ئارادا نییه و یه‌كێتى و پارتى گورزێكى كوشنده‌یان له له یه‌كڕیزیی نێوماڵى كورد دا، به‌و ساخته‌كاریه‌ى كه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق ئه‌نجامیاندا و زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانیان نیگه‌ران كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌بوو كورد به ئه‌جێندایێكى نیشتیمانى هاوبه‌ش ڕوو له به‌غدا بكات.
مسته‌فا عه‌بدوڵڵا هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه ناڕازییه‌كانی به پێویست زانى و وتى "ده‌بێت لایه‌نه ناڕازییه‌كانى هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ بن بۆ دژایه‌تی كردنى ساخته‌كارى و دەرک به هه‌ستیاریى ئه‌م قۆناغه بكه‌ن و پێكه‌وه لیژنه‌یێكى هاوبه‌ش، بۆ رێگرتن له ساخته‌كردنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا پێكبهێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران