ئیلهام ئه‌حمه‌د: هیچ ناوچه‌یێک ڕاده‌ستی حکوومه‌تی سووریا ناکه‌ینه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ڕایگهیاندوووه که کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا باش بوووه به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن ته‌واوی هیواکانیان له‌سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وانه هه‌ڵچنن و هه‌موو کێشه‌کانیش له ڕێگه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه چاره‌سه‌ر ناکرێن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی ڕاده‌ست کردنی ناوچه‌کانیش ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌وان هیچ ناوچه‌یێک ڕاده‌ستی حکوومه‌تی سووریا ناکه‌نه‌وه و گۆڕانکاریش له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی خۆیاندا ناکه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: "ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بۆ پێشخستنی گفتوگۆكانمان چوونکه ئه‌و پرسه له‌سه‌ر سیسته‌می دیموکراسی سووریایه و ده‌بێ حکوومه‌تی سووریا ده‌ستوورێکی هه‌بێت که تێیدا هه‌موو پێکهاته‌کان و کوردیش تێیدا مافیان هه‌بێت."
ئه‌مه له كاتێكدایه 2018.07.26 شاندێکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات (مه‌سه‌ده) له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له‌گه‌ڵ شاندی حکوومه‌ت کۆ بوونه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران