نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
لە سووریا هەمووان وەکوو کورد مافی یەکسانیان هەیە
بەشی سووریا- بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە دیداری نێوان شاندی دەوڵەتی ناوەند و شاندی ئەنجومەنی دیموکارتیکی کوردی سووریا کردووە و وتوویەتی: لە سووریا هەمووان وەکوو کورد مافی یەکسانیان هەیە.
کوردپرێس:
بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری دەوڵەتی ناوەند لە دانیشتنی سۆچی ئاماژەی بە دیداری ئەم دواییەی نێوان شاندی دەوڵەتی ناوەند و شاندی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کوردی سووریا کرد و بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردستان 24ی وتووە: دیدارەکە زۆر گرینگ بوو.
ناوبراو لە لێدوانێکدا ئاشکراشی کرد: دیداری نێوان دوو شاندەکە تەوەری جۆربەجۆری لە خۆ دەگرت و لەبارەی هەندێک مەوزووعیشەوە هەنگاوی کرداری هەڵگیراوە. بەو پێیەش هەموو کەس دەتوانێ لە مافی خۆی پارێزگاری بکات. لە سووریا هەمووان وەکوو کورد مافی یەکسانیان هەیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران