فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە:
ئەمریکا خوازیاری هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند: ئەمریکا هەوڵدەدات پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان پێکەوە بۆشاییە ئەمنییەکانی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان پڕ بکەنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی ٧٠ی پێشمەرگەی كوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی: "تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە، بەڵام هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکا زۆر بە جدی لەگەڵ عێراقییەکان قسە دەکات بۆ ئەوەی بە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و عێراق ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە عێراق دروست بوون پڕ بکەنەوە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، داعش گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە و ئێستا هەڕەشەی داعش زیاترە لە پێش هاتنی بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران