خبر 2018-08-01 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوە لە کەرکووک سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەیێک لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک رووی دا و بەگوتەی پۆلیس بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردپرێس:

کاتژمێر 11:27 خولەکی شەوی چوارشەمە (31-7-2018) بۆمبێکی چێندراو لەنێو زبڵدانێکی گەڕەکی واستی شاری کەرکووک دانراوە. بەھۆی تەقینەوەی بۆمبەکە کەسێک بەناوی "یاسر جەلال" کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بەناوەکانی "موزەفەر ئیبراھیم و عەللا موحسن" برینداربوون.

عەقید سامان سدیق، ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند "بریندارەکان لە نەخۆشخانەی کۆمارین. ھێزە ئەمنیەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و زیاتر لە بازگەیێکیان لەنێو گەڕەکەکان داناوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.