خبر 2018-07-31 15:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەکگۆرک:

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی گرنگییێکی زۆری هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی نێوان حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی گرنگیێکی زۆری هەیە بۆ بەتەواوی کۆتایی هێنان بە داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برێت مەكگۆرک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت: پێشوازیی لە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی دەكات، كە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی ئاسایش و ئابووری لەژێر دەستووری عێراقی بەڕێوەچوون.

ناوبراو هەروها نووسیویەتی كۆبووەنەوەكەی هەردوو سەرۆک وەزیران گرنگییێكی زۆری هەیە بۆ بە تەواوەتی تێكشكاندنی داعش و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بەجێهێنانی پێداویستییەكانی خەڵک.

دوێنێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدای پایتەخت کۆ بوونەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

سەرچاوە: لڤین پرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.