ئیلهام ئەحمەد:
دەبێ هەوڵ بدەین بۆ پێشخستنی گفتوگۆكانمان لەگەڵ حکوومەتی سووریا
بەشی سووریا- سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات رایگەیاند کە گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی خۆیاندا ناکەن.
کوردپرێس: ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بە ئاژانسی ھاواری نزیک لە هەسەدەی راگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا باش بووە، بەڵام ئەوان ناتوانن تەواوی هیواکانیان لەسەر ئەو کۆبوونەوانە هەڵچنن و هەموو کێشەکانیش لە رێگەی ئەو کۆبوونەوانە چارەسەر ناکرێن.
ناوبراو گوتیشی: دەبێ هەوڵ بدەین بۆ پێشخستنی گفتوگۆكانمان، چوونکە ئەو پرسە لەسەر سیستمی دیموکراسی سووریایە، دەبێ حکوومەتی سووریا دەستوورێکی هەبێت کە تێیدا هەموو پێکهاتەکان و کوردیش تێیدا مافیان هەبێت".
ئەمە لەكاتێكدایە 26/7/2018 شاندێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ شاندی حکوومەت کۆ بوونەوە و لەسەر چەند خاڵێک رێككەوتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران