خبر 2018-07-31 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر دوورخستنەوەی چەند وەزیری کابینەی عەبادی لە کارەکانیان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری تورکمانیی پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر دوورخستنەوەی وەزیری گواستنەوە،وەزیری پەروەردە، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەسرە لەسەر کارەکانیان، لەلایەن عەبادییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محەمەد جەعفەر بەیاتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامانجی وەڵامدانەوە بە داخوازیی مەرجەعی باڵای دینی لە عێراق و دابین کردنی خواستی خۆپیشاندەران دەبێت کازم فنجان وەزیری گواستنەوە، محەمەد ئێقبال وەزیری پەروەردە، عەدلیە حەموود وەزیری تەندروستی و ئەسعد عیدانی پارێزگاری بەسرە لەسەر کارەکانیان دوور بخاتەوە.

بەیاتی زیادی کرد: بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوە دژی گەندەڵی دەبێت ئەو چەند کەسە بە خێرایی لەکارکانیان دوور بخرێنەوە.

سەرچاوە: التجاە پرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.