گه‌نجێک له ڕووباری ده‌رمان‌ئاوای سه‌رده‌شت خنکا
به‌شی ئیلام- به‌رپرسی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت ده‌ڵێت: گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له ڕووباری ئیسلام‌ئاوای سه‌رده‌شت خنکا و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حمان ئه‌مینی به‌رپرسی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ڕای‌گه‌یاند: به دوای ئاگاداربوونه‌وه له هه‌واڵی خنکانی گه‌نجێک له ناو ڕووباری ئیسلام‌ئاوا ده‌ستبه‌جێ مه‌له‌وانان ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کران و ته‌رمی گه‌نجێکیان دۆزییه‌وه که له ناو ڕووباره‌که‌دا گیانی خۆی له‌ده‌ست دابوو.
ناوبراو وتیشی: لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایییه‌کان باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 29 ساڵه له ناوچه‌یێکی قه‌ده‌غه‌کراو مه‌له‌ی کردوووه و له ئه‌نجامدا خنکاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕه‌حمان ئه‌مینی جه‌ختی کرده‌وه: مه‌له‌وانان ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌یان له ناو ڕووباره‌که ده‌رهێناوه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت گواستراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران