وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی:
هێشتاکه ڕێککه‌وتنی ڕیاز- به‌غدا بۆ پێدانی کاره‌با یه‌کلا نه‌بۆته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: هێشتاکه ڕێککه‌وتنی نێوان ڕیاز- به‌غدا بۆ پێدانی کاره‌با به‌و وڵاته و دامه‌زراندنی هێزگه‌ی کاره‌با یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ده‌ڵێت: هه‌ندێک دیدار و دانووستان له ئاستی ته‌کنیکی له نێوان به‌رپرسانی عێراق و عه‌ره‌بستان له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی گازوایل له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستان بۆ ڕێکخستنی هێزگه‌کانی کاره‌با له عێراق و پێدانی کاره‌با به‌و وڵاته ئه‌نجام دراوه و هه‌ندێک ڕێککه‌وتن له‌مباره‌وه کراوه به‌ڵام هێشتاکه ئه‌و ڕێککه‌وتنه یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
ناوبراو وتیشی: گفتوگۆی ته‌کنیکی نێوان به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی عێراق و عه‌ره‌بستان درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران