جێگری سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە کرماشان/ سیاسەتی ئێران لەبارەی دۆلار و تەڵاوە بەم زووانە ڕادەگیێندرێت
کوردپرێس:
ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 31ی تەمووز بە مەبەستی کردنەوەی 5 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون گەیشتە کرماشان و لە فڕۆکەخانەی شەهید ئەشرەفیی ئەو شارەدا لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای کرماشانەوە پێشوازیی لێکرا.
جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران لە بارەی بشێوەی بازاڕی دۆلار و تەڵاوە ڕایگەیاند: دیارە سەرۆکی بانکی ناوەندی تازە دیاری کراوە و ئەوەش دەخایەنێت بۆ ئەوەی بەرنامە و پلان و ستراتێژیی نوێ ئامادە بکات و بەپێی ئەو نەخشەڕێگایە کار بکات کە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا بگونجێت.
ناوبراو گوتیشی لەم حەفتەیەدا سیاسەتی نوێی دەوڵەت لە بارەی دراوەکان و کەرتی ئابوورییەوە ڕادەگەیێندرێت و دۆخەکە بەرەو باشی دەچێت.
جەهانگیری بڕیارە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان بەسەر بکاتەوە و لەو سەردانەشدا 5 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە کەڕسمێکی گوندی "شیرین ئاب" بکاتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران