خبر 2018-07-30 14:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەبادی و بارزانی لە بەغدا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە بەغدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بووە، باس لە ڕەوشی سیاسی و چەند مەلەفێکی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی عێراقدا بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها جەخت کراوەتەوە لە گرنگیی بەردەوام بوونی پەیوەندییەکان و دیالۆگ بۆ برەودان بە کاری نیشتمانیی هاوبەش، دوای ئەوەی هەوڵەکان یەکخران لە پێناو سەرکەوتن بەسەر داعش و هاریکاری کردنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.