کارناسێکی سه‌ربازیی عێراق:
چه‌کدارانی داعش ناتوانن بۆ نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارناسێکی سه‌ربازیی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که چه‌کدارانی تیرۆریستی داعش ناتوانن هه‌مدیسان بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیاء وه‌کیل عه‌میدی خانه‌نشین‌کراوی سوپای عێراق به هه‌واڵده‌ریی غه‌د پرێسی وتوووه: لێدوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاکه چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش به 200 ئۆتۆمبێله‌وه له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئاموشۆ ده‌که‌ن دووره له ڕاستییه‌وه.
ناوبراو وتیشی: ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌کاندایه هه‌ر بۆیه چه‌کدارانی داعش ناتوانن هه‌مدیسان بۆ ئه‌و پارێزگایه بگه‌ڕێنه‌وه.
زیاء وه‌کیل ڕاشی‌گه‌یاند: دۆخی شاری مووسڵ له به‌راورد ساڵانی ڕابردوو گۆڕیوه هه‌ر بۆیه داعش ناتوانێت بۆ ئه‌و شاره بگه‌ڕێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران