نوێنه‌ری شه‌به‌کی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق:
پێده‌چێت مانگی ئاب ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق یه‌کلا بکرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری شه‌به‌کی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌کات که مومکینه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئایندهی عێراق له مانگی داهاتووی زایینی واتا ئاب یه‌کلا بکرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی وت: ئێستا پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان زۆر به خێرایی ئه‌نجام ده‌بێت. ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به بۆنه‌ی قه‌یرانی سیاسی و په‌ره‌پێدانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییی خه‌ڵک دوا که‌وتوووه هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تای مانگی ئابی داهاتوو ده‌رئه‌نجامی ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ په‌سه‌ند ده‌کرێت و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ناوه‌ڕواستی ئه‌و مانگه پێکده‌هێنرێت.
ناوبراو وتیشی: پاش په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن یه‌ک هه‌فته تا 10 ڕۆژ ده‌رفه‌ت به حیزبه سیاسییه‌کان ده‌درێت که تانه له ئه‌نجامه‌کان بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران