یه‌كێتی: پۆستی پارێزگاری که‌رکووک مافی ئێمه‌یه و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ئاشكرای كرد: پۆستی پارێزگار مافی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و ئه‌وان ئاماده نین سازشی له‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی له‌باره‌ی داواكاریی توركمانی شاره‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری که‌رکووک ڕایگه‌یاند: "ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتییه و ئاماده نین سازش له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار بكه‌ین چوونكه به گوێره‌ی ده‌ستوور براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن مافی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی هه‌یه و براوه‌ش لیستی برایه‌تییه".
پێشتر حه‌سه‌ن توران جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای كرد پۆستی پارێزگاری که‌رکووک بدرێته توركمان و ڕاشیگه‌یاند كه عه‌ره‌بی سوننه پشتگیری ئه‌و خواسته‌ی توركمانه‌كان ده‌كات.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له که‌رکووک هاتووه‌ته‌ئاراوه ببێته هۆی "سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع" له نێو که‌رکووک.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران