ئەندامێکی پێشووی لیژنەی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق:
هەمواری سیستەمی حکومڕانیی عێراق پێویستی بە پێداچوونەوە بە دەستووردا هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی لیژنەی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق وتوویەتی هەموار کردنی یاسای حوکوومڕانی لە عێراق لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە لە دەستووری عێراق.
کوردپرێس:
زانا سەعید ئەندامێکی پێشووی لیژنەی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی ئیتیجاەپرێسی وتووە لە مادەی یەکەمی دەستووری عێراقدا نووسراوە سیستەمی حکومڕانیی عێراق سیستەمی پەرلەمانییە.
ناوبراو زیادی کرد: هەمواری سیستەمی سیاسیی عێراق و گۆڕینی لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی پێویستی بە پێداچوونەوە بە دەستووردا هەیە.
زانا سەعید گوتیشی: پێداچوونەوە بە دەستووری عێراقیش لەم دۆخەی ئێستادا مومکین نییە بۆ گۆڕین و هەمواری یاسای حکومڕانییش مومکین نابێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران