سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى عێراق سه‌ردانى قه‌ته‌رى کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى به‌رگریی قه‌ته‌ر ڕای‌گه‌یاند که سه‌رۆک ئه‌رکانى هێزه چه‌کداره‌کانى وڵاته‌که‌ى پێشوازى له سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ئه‌رکانى سوپاى عێراق کردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانى عوسمان ئه‌لغانمى سوپاسالارى عێراق بۆ ئه‌و وڵاته وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوایێکى قه‌ته‌ر بوووه بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى هه‌ندێ بابه‌تی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
ئه‌لغانمى به سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى باڵاى سه‌ربازى سه‌ردانى قه‌ته‌رى کردوووه.
قه‌ته‌ر له کۆنگره‌ى کوه‌یت بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق که له مانگى شوباتى ساڵى ڕابردوودا به‌سترا یه‌ک ملیار دۆلارى بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى عێراق ته‌رخان کرد.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران