عه‌بادی فه‌رمانی سڕکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری کاره‌بای عێراقی ده‌رکرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی سڕکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی قاسم فه‌هداوی وه‌زیری کاره‌بای عێراقی ده‌رکرد.
کوردپرێس- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ڕای‌گه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی داوه به هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری کاره‌با تا ئه‌و کاته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌واو ده‌بن.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادی هۆکاری سڕکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری کاره‌بای عێراق له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاره‌با.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران