له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک؛
شاندێكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له نوێنه‌رانی چوار وه‌زاره‌ت پێكهاتوون گه‌یشته به‌غدا و بڕیاروایه گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر-كه‌ركووک له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له شانده‌كه‌دا به ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: شه‌وی شه‌ممه 28ی ته‌مووز شانده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته به‌غدا و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، پێشمه‌رگه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی تێدایه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 29ی ته‌مووز له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆ ده‌بنه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: هیچ ئه‌گه‌رێک نییه بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕێگایه به هاوبه‌شی و ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو شتێک ده‌رده‌كه‌وێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران