خبر 2018-07-28 04:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

موقتەدا سەدر: با دەنگی گەل ببیسترێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەتوندی هێرشی کردە سەر ئەو هێزانەی کە خۆپیشاندەران "سەرکوت دەکەن" و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکات.

کوردپرێس:

موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی هەینی 27ی تەمووز لە تویتێکیدا داوای لە سیاسەتمەداران و بەرپرسە حوکوومییەکان کردووە کە دەست لە گەندەڵی هەڵبگرن و چاکسازی بکەن.

موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە "لەدوای گەندەڵییەوە ستەمتان کرد و پاشان سەرکوتکردن و گازی فرمێسکڕێژ و لێدان لە خۆپیشاندەران، ئەنجامەکەشی کوژراو و بریندار و زیندانی لێکەوتەوە".

سەدر ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر سیاسییەکان پێیان وایە بۆ لای عەلی دەگەڕێنەوە یان حسێن، نە عەلی، نە حسێن تەنانەت عومەریش شەفاعەتیان بۆ ناکات.

هەروەها سەدر داوای لە بەرپرسان کردووە چاکسازی لە بەڕێوەبردنی وڵات بکەن و دەستبەرداری "سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران" بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.