سه‌لیم شووشکه‌یی: به توندی تۆمه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ھه‌ولێر ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 23ی تهمووز تاریق نووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی ھه‌ولێر به میدیای فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو که سه‌لیم شوشکه‌یی "داعشه" و له ده‌ستی یاسا "ھهڵھاتوووه".
سه‌لیم شووشکه‌یی له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که که‌ناڵی په‌یامی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوی کردوووه‌ته‌وه ڕایگهیاندوووه: "سه‌باره‌ت به لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ھه‌ولێر گوایه به‌نده فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی ھه‌بێت و له ترسی دادگا ڕامان کردبێت بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین که: ئێمه باوه‌ڕمان به دادگایێکی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن ھه‌یه و ئاماده‌ین له به‌رامبه‌ری بوه‌ستین و ڕێز له بڕیاره‌کانی بگرین."
ھه‌روه‌ھا جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه: "ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ھه‌ولێر له کاتێکدایه ماوه‌ی چوار ساڵه ئه‌ندامی خولی سێھه‌می په‌رله‌مانی عێراقین و سه‌رکه‌وتووی خولی چواره‌مین و لای ھه‌موو لایێک ئاشکرایه به‌شێک له دادگانی ھه‌رێم له کاتی ململانێیه سیاسییه‌کاندا بێلایه‌نی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسی به‌کار ده‌ھێنرێن ھه‌ربۆیه زۆر به توندی ئه‌و ئه‌تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه و به ھه‌وڵێکی ده‌زانم بۆ ناشیرین کردنی که‌سایه‌تیم و ده‌مێکه ھه‌وڵی ناشیرین کردنمان ئه‌ده‌ن به‌ڵام سوپاس بۆ خوا گه‌لی کوردستان له‌وه ھۆشیارتره به درۆ ده‌له‌سه‌کانیان باوه‌ڕ بکات. داواکارم له خودا ئه‌من و ئاسایشی وڵاتمان بپارێزێ و ناحه‌زانیش ریسوا بکات".
سه‌لیم شووشکه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "ئێمه پێمان وایه ئه‌و جۆره ھه‌وڵانه زیان به پڕۆژه‌ی کاری ھاوبه‌شمان ده‌گه‌یه‌نێت و ھیچ گومانی تێدا نییه ھه‌ر که‌سێک له ئه‌لفوبای یاسا بزانێ له‌و ڕاستییه تێده‌گات که ھه‌ر که‌س په‌یوه‌ندیی به ھه‌ر گرووپێکی تیرۆریستییه‌وه ھه‌بێت ناتوانێت کاندیدی په‌رله‌مان بێت و و ڕه‌زامه‌ندیی خه‌ڵک به‌ده‌ست بێنێت".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران